دیمەنی هێرشێک بۆ سەر پێگەیەک لە سوریا _ وێنە: ئەرشیف
تۆڵەی ئەمریکا
سوریا: ئه‌و شوێنانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر پێشتر چۆڵ كرابوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌مریكا له سوریا هێرشی كردوونه‌ته‌سه‌ر، پێشتر به ته‌واوی چۆڵ كرابوون.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ئه‌مریكا چه‌ند پێگه‌یه‌كی له سوریا كردووه‌ته ئامانج و هێرشه‌كانیشی به “سته‌م و ده‌ستدرێژی” بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی وه‌سف كرد.
له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌و شوێنانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، پێشتر به ته‌واوی چۆڵ كرابوون.
شه‌وی رابردوو ئه‌مریكا وه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان له سنووری ئوردن – سوریا، كه به تاوه‌ر 22 ناسراوه، 85 بنكه‌ی له سوریا و عێراق كرده ئامانج، كه له ئه‌نجامدا زیاتر له 25 كه‌س كوژران، كه زۆربه‌یان چه‌كداری سه‌ر به گرووپه‌كانی سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێرانن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكاش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هێرشه‌كانیان له كات و شوێنی گونجاو‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.