نرخەکانی بزانە

لای خانمانی دهۆک ئێستا باوی زیوە و بوک لە بری زێڕ بەکاری دەهێنێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خواست لەسەر زیو زیادیکردووە، بەشی زۆری خەڵکیش بۆ دیاری دەیکڕن.

بەپێی بەدواداچونەکانی 964 کە لە بازاری دهۆک کردوویەتی، زیوی ئیتاڵی و تورکی پڕ فرۆشترینە لە بازاردا، زیوی ئیتاڵی یەک غەرامی لە نێوان شەش هەزار بۆ هەشت هەزارە، زیوی تورکی غەرامی لە نێوان چوار بۆ شەش هەزار دینارە.

عەمار سوبحی خاوەن دوکانێکی زیوە لە دهۆک بە 964ـی وت، 10 ساڵە دوکانی زیوم هەیە هیچ کاتێک بەقەد ئەم ماوەیە خواست لەسەر زیو زۆر نەبووە، ژن و پیاو دەیکڕن زیاتر ژنان دەیکڕن بە مەبەستی دیاری.

وتیشی، “ئەنگوستیلە و ملوانکە و دەستبەندی زیو زیاتر خواستی لەسەرە بە تایبەت ئەنگوستیلە کە رۆژانە زیاتر لە پێنچ دانە دەفرۆشم نرخی هەر دانەیەک زیاتر لە 70 هەزار دینارە”.

عەمار سوبحی دەڵێت: ئێستا بوک بۆ  رۆژی ئاهەنگەکەی زیاتر زێر بەکارناهێنێت، بەڵکو لە بری ئەوە زیو بەکاردەهێنن، وەکو ئامار تەنیا لە دوکانەکەم مانگانە زیاتر لە 40 سێتی ملوانکە دەفرۆشمە بوکەکان.

عەدنان سلێمان دوکانی زیوی هەیە بۆ 964 دەڵێت، لە کۆندا زیاتر کریستانەکان خواستیان لەسەر زیو بوو، بەڵام ئێستا موسڵمانانیش بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە کڕینی زیو دەکەن.

وتیشی، لە دوکانەکەی ئەودا ئەنگوستیلە هەیە نرخی 500 دۆلارە ملوانکە هەیە نرخی دوو هەزار دۆلارە بەڵام ئەوانە کەم دەفرۆشرێن موشتەری تایبەتیان هەیە.

نرخی زێڕ لە جیهان دابەزیوە بەڵام لە کوردستان وەک خۆیەت...

نرخی زێڕ لە جیهان دابەزیوە بەڵام لە کوردستان وەک خۆیەتی

964 دەزانێت، زیوی 925 کە بە زیوی ستێرلینگ ناسراوە باوترین جۆری زیوە کە لە زێڕینگەری و کەلوپەلی زیودا بەکاردەهێنرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی