دیمەنى هەڵبژاردەى کۆریاى باشور
ئەفرۆئاسیا
ئەمڕۆ چوار یارى یەکلاییکەرەوە ئەنجام دەدرێن
964+
وریا فەتاح
لە یارییەکانى قۆناغى 16ى جامى ئەفریقا و جامى ئاسیا (ئەفرۆ ئاسیا)، چوار یارى چارەنوسساز بەڕێوەدەچن و چوار هەڵبژاردەش ماڵئاوایى دەکەن.
کاتژمێر 2:30 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان، تاجیگستان و ئەردەن لە قۆناغى 16ى جامى ئاسیا رووبەڕووى یەکترى دەبنەوە و دواتر و لە یارى لوتکەى قۆناغەکەدا، ئوسترالیا و کۆریاى باشور لە کاتژمێر 6:30 خولەک، بەیەک دەگەن.
کاتژمێر 8:00ى ئێوارە، لە جامى ئەفریقا هەردوو هەڵبژاردەى ئەنگۆلا و نایجیریا یارى دەکەن و لە کاتژمێر 11:00ى شەویش، کۆمارى کۆنگۆ و غینیا رووبەڕوى یەکترى دەبنەوە.
یارییەکانى ئەم قۆناغە یەکلاییکەرەوەن و هەر هەڵبژاردەیەک سەرکەوتن بەدەستبهێنێت دەچێتە قۆناغە چوارگۆشەى زێڕن و هەڵبژاردەى دۆڕاویش بە دڵێکى شکاوەوە ماڵئاوایى دەکات.