ناحییەی حاجیاوا - وێنە: میدیاکان
بکوژی سەرەکی دەستگیر نەکراوە
دوو کەس لەسەر کوژرانی گەنجەکەی حاجیاوا دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
بەم هەینیە، کەمێک پێش ئێستا دوو کەس لەسەر کوژرانی ئەو گەنجە دەستگیر کران کە ئەمشەو لە نزیک گوندی گەرمکەنداڵی سەر بە قەزای حاجیاوا، تەرمەکەی دۆزرایەوە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو.
ئەمڕۆ هەینی 2.2.2024، شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، بە بڕیاری دادوەر دوو کەسیان لەسەر کوشتنی گەنجەکەی حاجیاوا دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، دەستگیر کراوەکان هیچیان بکوژی سەرەکی گەنجەکە نین و تاوەکو ئێستا پۆلیس بەدوای بکوژی سەرەکیدا دەگەڕێت.
شەوى رابردوو، کەیوان قادری تەمەن 23 ساڵ لە سنووری شارۆچکەى حاجیاوا لەنزیک گوندی گەرمکەنداڵ لە رووداوێکى تەقەکردندا گوللـەى بەرکەوت و دەستبەجێ لەشوێنی رووداوەکە، گیانیلەدەستدا.