تەمەنی 23 ساڵە

گەنجێک بەکوژراوی دۆزرایەوە

ژێوار خدر – راپەڕین

ئەمشەو لە گوندی گەرمکەداڵی سەر بە قەزای حاجیاوا، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند, کەسەکە تەمەنی 23 ساڵە و لە رەگەزی نێرە،  تەرمەکەی لە پزیشکی دادی رانیەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس لە هۆکاری راستەقینەی مردنەکە دەکۆڵێتەوە.

بەپێی وتەی کەسێکی نزیکی گەنجەکە دەستگیراندار بووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد عەبدوڵا