چاندنى گوڵ لەبەردەم قەڵاى هەولێر وێنە: بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر
هەڵەبجەش لە بیرناکات
بۆ ئەم زستانە هەولێر 30 هەزار گوڵ دەچێنێت
964+
وریا فەتاح
لە وەرزى زستان و بەهاردا نزیکەى 30 هەزار گوڵ لە هەولێر دەچێنرێت و لە یادى کیمیابارانى هەڵەبجەش، پێنج هەزار گوڵ بۆ ئەو یادە دەچێنرێت.
سەروەر وەیسى کەریم، لێپرسراوى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر قسەى بۆ 964 کردووە و وتى،”دەستمانکردووە بە چاندنى گوڵ و گوڵزار لە شەقام و شوێنە گشتییەکانى هەولێر، بۆ وەرزى زستان 30 هەزار گوڵ دەچێنین و تائێستا 12 هەزار گوڵى جۆراوجۆرمان لە 18 شوێن چاندووە”.
گوڵەکان لە جۆرى گوڵى (قەدیفە، پەپولە، رۆز، ئەشرەفى)، بەوتەى سەروەر وەیسى، سەرجەم گوڵەکان لە نەمامگەکانى خۆیان بەرهەمدەهێنرن کە گونجاون بۆ کەشوهەواى هەریێمى کوردستان.
لەبارەى پلانەکانیان بۆ وەرزى بەهار، لێپرسراوى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، دەڵێت: خۆمان ئامادەکردووە و لە پلانماندایە 30 هەزار گوڵ بچێنین.
بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، هەڵەبجە لە بیرناکەن و لە رۆژى 16.3.2024 لە شەقامى هەڵەبجەى شارى هەولێر، 5000 هەزار گوڵ دەچێنن.