بزانە لە کوێ قیریان بۆ دابینکراوە؟
چه‌ند گه‌نجێكی خۆبه‌خش چاڵەكانى رێگاى سێبیران پڕده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه كۆمه‌ڵێك گه‌نجى كۆمه‌ڵگاى سێبیرانى سه‌ر به هه‌ولێر ده‌ستیان به پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كانى به‌شێكی ئه‌م رێگایه كردووه، كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان به هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه.
دلاوه‌ر كه‌ریم ئیبراهیم گه‌نجێكی دانیشتووى سێبیرانه به 964ـى وت، له‌لایه‌ن گه‌نجێكی خێرخوازه‌وه گه‌ڵابه‌یه‌ك قیر دابینكراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كان.
وتیشی “ئه‌م رێگایه زۆر خراپ بووه، تا ئۆتۆمبێل ده‌گاته سێبیران هیلاك ده‌بێت”.
ئه‌و رێگایه‌ى گه‌نجه‌كان به خۆبه‌خشی كارى تێدا ده‌كه‌ن، لە جووت سایدی سێبیران ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته باره‌گاى زێرەڤانی .
سۆشیاڵ میدیاى سێبیران نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كان رێگاكه‌یان دانه‌خستووه و هاتووچۆ ئاساییە، تەنیا پێویستیان به‌وه‌یه شوفێران هاوکاریان بکەن و خێراییان کەمبکەنەوە.