کێ کوشتوونی؟
دوو سەگ لە باسرمە کوژران
شۆڕش هەرکی- هەولێر
کۆکردنەوەی سەگی بێلانە، لە ناو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دیاردەی کۆشتنی سەگیش لەلایان هاوڵاتیانە تا ئێستا بنبڕ نەکراوە.
دوێنێ سێشەممە 30.1.2024 ، لە یەکێک لە ناحیەکانی قەزای شەقڵاوە هاوڵاتییەک دوو سەگی کوشتووە.
یاسین حوسێن، هاوڵاتیەکی ناحیەی باسرمەی قەزای شەقڵاوەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە 964ی وت، دوێنێ کاتژمێر 2:30ی نیوەڕۆ، هاوڵاتییەک بە چەکی کلاشینکۆف، دوو سەگی کوشت، بیانووی کوشتنیشی ئەوەبوو، کە سەگێک قەلێکی ئەویان خواردبوو، هەرچەندە ئەو هاوڵاتییە دڵنیاش نەبووە، کە ئەم دووسەگە قەلەکەی ئەویان خواردووە.
بە قسەی ئەو هاوڵاتییە بێت، کە زانیاری و وێنەکانی بۆ 964 ناردووە، ئەم کابرایە جارێکی دیکەش چەند سەگێکی کوشتووە لەسەر ئەوەی قازێکی ئەویان خواردبوو.
هەروەها رۆژی 27.11.2023، كهسێكی نهناسراو له ههولێر سهگێكی کوشت و سهگێكی دیكهشی به سێ فیشهك بریندار كرد، كه حهوت بێچووی ههیه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا