لە بری قیر کۆنکرێت دەکرێت

10 ساڵە شەقامێکی کفری تێکەڵەڕێژ کراوە و بەجێھێڵدراوە

964+

میلاد جەلال – کفری

10 ساڵ پێش ئێستا شەقامێکی قەزای کفری تێکەڵەڕێژ کراوە و تا ئێستا قیرتاو نەکراوە، شارەوانیی قەزاکەش دەڵێت، لە نزیکترین کات کۆنکرێتی دەکەن.

درێژی شەقامەکە 220 مەترە، پانیەکەشی 10 مەترە، پێی دەوترێت شەقامی پێش نەخۆشخانەی ریعایەکە.

عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی قەزای کفری بە 964ی وت، راستە شەقامەکە ماوەیەکی زۆرە تێکەڵەڕێژ کراوە، پێش نەخۆشخانەیە و ھاتوچۆی زۆری لەسەرە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە نەمانتوانیوە شەقامەکە قیرتاو بکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر بودجەی شارەوانیی قەزاکە، تا دوو بۆ سێ مانگی داھاتوو شەقامەکە کۆنکرێت دەکەین.

قیرتاوکردنی شەقامەکە تێچووەکەی زیاترە و داھاتی شارەوانیش سنووردارە، ھەربۆیە بڕیاریانداوە شەقامەکە کۆنکرێت بکەن، عەلی خورشید وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شەقامی نێوان کەلار - کفری نۆژەن دەکرێتەوە

شەقامی نێوان کەلار - کفری نۆژەن دەکرێتەوە