کەس نەسووتاوە

ژووری ئیدارەی قوتابخانەیەک لە کەرکوک سووتا

کاروان ساڵحی -کەرکوک

بەیانی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار ژووری قوتابخانەیەکی سەر بە خوێندنی کوردی لە گەرەکی عەسکەری کەرکوک سووتا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.

ئەحمەد سامی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی کەرکوک بە 964ـی وت،  ئاگر لە ژووری کارگێری دواناوەندی راستی کەوتووەتەوە و بە تەواوی سووتاوە.

وتیشی “ئەم قوتابخانەیە دوو دەوامی تێدایە ژووری کارگێری قوتابخانەی دەرباز زیانی بەرنەکەوتووە”.

نەبەز رۆستەم، بەرپرسی راگەیاندنی خوێندنی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک بە 964ـی وت، هیچ قوتابیەک نەسووتاوە، بەو پێیەی ئاگرەکە بەیانی زوو بووە و دەوام دەستیپێنەکردوە.

وتيشى “لە شوێنی رووداوەکە بووم، تا لەلایەن بەرگری شارستانیی کەرکوکەوە کوژێندرایەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن