بە تەکنیکێکی نوێ

فێڵ لە دۆلار فرۆشێکی رانیە کرا

+964

ژێوار خدر – راپەڕین

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکەوە بە فێل بڕی 15000 دۆلار (دەفتەر و نیوێک)، لە دۆلار فرۆشێکی رانیە دزرا.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی راپەڕین بە 964ـی وت: “ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن کەسێکەوە فێڵ لە دۆلارفرۆشێکی ناو بازاڕی رانیە کراوە و بڕی 15000 دۆلاری لێدزراوە.

ئەو سەرچاوەیەی ئاسایشی رانیە روونیکردەوە، دۆلارفرۆشەکە سکاڵای لای ئەوان تۆمار کردووە، کە ئەمڕۆ کەسێک پەیوەندی پێوەکردووە و داوای کردووە کە بڕی 15000 دۆلاری بۆ ئامادە بکات، بۆ ئەوەی بیگۆڕێتەوە بە دیناری عێراقی، دوای ئەوەی کەسەکە هاتووەتە لای و پارەکەی داوەتە دەستی، کەسەکە بە تەلەفۆنەوە خۆی خافڵاندووە و وتوویەتی پەشیمان بووەتەوە و پارەکە ناگۆڕێتەوە، بەڵام بڕێکی جیاوازی پارەی وەک سەفتە لە گیرفانی دەرکردووە، کە تەنیا هەردوو ديووی پارەکە چەند سەد دۆلارییەک بوون و بەشەکەی دیکەش پارەکە تاک دۆلاری بووە، دواتر لە شوێنەکە دوورکەوتووەتە و رۆیشتووە.

بە قسەی سەرچاوەکە، لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە ئێستا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، تا ئێستاش کەسەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام بە وتەی ئاسایشی راپەڕین کەسەکە لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە و بە شوێنیەوەن بۆ دەستگیرکردنی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى دزی و لە رانیە فرۆشتى

لە سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى دزی و لە رانیە فرۆشتى