دیمەنێک لە یاری پەبجی. وێنە: پەبجی
بەهۆی بردنەدەرەوەی پارە
پەبجی و چەند یارییەکەی دیکە سنووردار دەکرێن
964+
ژووری هەواڵ
بە پاساوی هاندانی توندوتیژی و ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەکارهێنانی ژمارەیەک یاریی ئەلیکترۆنی سنووردار دەکات.
پەبجى، فیلی شین و مەریەم لە نێو ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانەن، کە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بەکارهێنانیان سنووردار دەکات و دەستدەکرێت بە ئامادەکارییەکان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و قەدەغەکردنی هەندێک یاری دیکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.1.2024، عەمید مەنسوور عەلى سووڵتان، بڕیاردەرى لیژنەى نیشتمانی رێکخستنى چەک لە وەزارەتى ناوخۆى عێرق رایگەیاند، چەند رێنوێنی و رێوشوێنێک ئامادە دەکەن بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنى بەکارهێنانى هەندێک یاریى ئەلیکترۆنى.
ئاماژەی بەوەش کردووە، رێکارەکان بە تایبەت لە بەرامبەر ئەو یارییانە دەگیرێنەبەر کە “هانى تووندوتیژى دەدەن،” لەوانەش پەبجى، مەریەم و فیلی شین.
ئەو بەرپرسە عێراقییە لە بارەی هۆکاری سنووردارکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانە، بە میدیاى فەرمیى عێراقى گوتووە، بۆ رێگرییە لە تووندوتیژى و چوونە دەرەوەى پارە لەڕێگەى ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانە.