چوار داواکارییان هەیە

پەروەردەی سلێمانی داواکاریی قوتابیانی قۆناغی 12 دەباتە وەزارەتی پەروەردە

964+

پێشەوا محەمەد

پەروەردەی سلێمانی داواکاریی قوتابیانی قۆناغی 12ـی وەرگرت و بەڵێنی پێدان رەوانەی وەزارەتی پەروەردەی بکات بۆ جێبەجێکردنیان.

نوێنەری قوتابیانی قۆناغی 12 ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی پەروەردەی سلێمانییان کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوە.

عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو قوتابیانە چوار داواکارییان هەبووە، بۆ وەزارەتی پەروەردەی بەرزدەکەنەوە، چونکە بڕیاردان لەو بابەتانە لە دەسەڵاتی وەزارەتدایە، نەک پەروەردەی سلێمانی.

وتیشی، “داوای درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن دەکەن بۆ 20 رۆژ، دەیانەوێت بە پێی مادەکانی خوێندن چەند بەشێک لاببرێن، هەروەها داوا دەکەن بەشداریکردنی قوتابیان بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری لە دەرنەچوون لە سێ بابەتەوە بکرێت بە چوار و داوای زوو دیاریکردنی وادەی تاقیکردنەوەکانیش دەکەن”.

بەهۆی بایکۆت لە سنووری پاریزگای سلێمانی، قوتابیانی قۆناغی 12 چەند جارێک خۆپیشاندانیان کرد و دوایین جار کەسوکاری ئەو قوتابیانە چونە بەردەم پەروەردەی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی قوتابییەکانیان.

بەم شەوە دایک و باوکی قوتابیان هاتونەتە بەردەم پەروەرد...

بەم شەوە دایک و باوکی قوتابیان هاتونەتە بەردەم پەروەردەی سلێمانی داوایان هەیە