پەروەردە دەرگای داخراوە و کارەبای نییە
بەم شەوە دایک و باوکی قوتابیان هاتونەتە بەردەم پەروەردەی سلێمانی داوایان هەیە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دایک و باوکی قوتابیان لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی کۆبونەتەوە و داوا دەکەن گوێ لە داوای مامۆستایانی ناڕازی بگیرێت.
ئەمشەو چوارشەممە، ژمارەیەکی زۆری دایک و باوکی قوتابیان هاتنە بەردەم پەروەردەی سلێمانی، بەڵام پەروەردە نە دەرگای کراوە بوو، نە کارەبای هەبوو.
باوکی یەکێک لە قوتابییەکان دەڵێت، “ئەو حکومەتە هی خۆمانە و داوادەکەین گوێ لە مامۆستایانی ناڕازی بگرێت و مامۆستایانیش بە زانست رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە”.