ده‌یانه‌وێت پرۆژەکەیان گەورەتر بکەن

چوار خوێندکارى گه‌رمیان توێژینەوە لەسەر بەخێوکردنی قەل ده‌كه‌ن

964+
میلاد جەلال – کفری

چوار خوێندکارى قۆناغی چوار، لەبەشی سامانی ئاژەڵی کۆلێجی تەکنیکی کفری سنوورى گه‌رمیان، ده‌ستیان به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌خێوكردنى قه‌ل. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 100 جوچکەی قەلی سوریان ھێناوە و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

خوێندكاره‌كان سێ کچ و کوڕێکن، رۆژانە 24 کاتژمێر چاودێری جوچکە قەلەکان دەکەن و ژێریان پاکدەکەنەوە و خواردنیان پێدەدەن بەشێوەیەکی زانستی.

پرۆژەكه‌، له‌ رووى مادییه‌وه‌ لەلایەن رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی، یارمەتی دەدرێن.

ماوه‌ى 10 رۆژه‌ ده‌ستیان به‌و پڕۆژه‌یه‌ كردووه‌ و ماوەی دوو مانگ قەلەکان لەناو ژورێک بەخێو دەکەن، دواتریش دەیانبەنە دەرەوەی کۆلێژەکەیان بۆ بەخێوکردن.

خوێندكاره‌كان ده‌ڵێن، ئەگەر پشتگیری بکرێن نایانه‌وێت قەلەکان كه‌ پێگەیشتن بیانفرۆشنەوە، بەڵکو ھێلکەیان لێبگرنەوە و پرۆژەکەیان گەورەتر بکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن