دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر

ئاگری پاڵاوتگەکەی گوێر کۆنترۆڵکرا

964+

توانا نەقی

لە کاتژمێر 2:40 خولەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی سووتەمەنی لە سەر رێگای گوێر کەوتەوە و دوای چەندین کاتژمێر کۆنترۆڵکرا.

کەمێک پێس ئیستا بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و سێ کەس بەهۆیەوە بریندار بوون.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوو کارمەندی پاڵاوتگەکە و کارمەندێکی ئەوان برینداربوون، ئەوە دووەم جاریشە هەمان جێگە ئاگر دەگرێت.

لە بەرەبەیانەوە پاڵاوتگەیەک لە رێگەی گوێر ئاگری گرتوو...

لە بەرەبەیانەوە پاڵاوتگەیەک لە رێگەی گوێر ئاگری گرتووە