کێ هێرشی کردووە؟
دیمه‌شق بۆردومان كرا و كوژراو و بریندار هه‌یه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا هێرش كرایه سه‌ر پێگه‌یه‌ك له شاری دیمه‌شقی سوریا و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، كورژاو و بریندار هه‌یه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، پێده‌چێت پێگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه بۆردومان كرابێت، كه سه‌ر به ئێرانن.
ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سوریا، به چه‌ند مووشه‌كێك كرایه ئامانج، کە پێدەچێت پێگه‌یه‌كی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بێت.
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی نزیک مەزارگەی سەیدە زەینەب لە سوریا دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، بە سکای نیوز عەرەبی راگەیاند، تەقینەوەیەکی به‌هێز لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت روویدا، کە لە ئەنجامدا ئەگەری هەیە ئیسرائیل یەکێک لە پێگه‌كانی دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەبی كردبێته ئامانج له باشووری دیمەشق، کە بە یەکێک لە بارەگاکانی میلیشیای حزبوڵای لوبنان و سوپای پاسدارانی ئێران دادەنرێت.
باسی ئه‌وه‌شی كردووه، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریا هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەکەکانی داوه.
لای خۆیه‌وه میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بۆردومانەکە شوێنێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووه‌تە ئامانج.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ژمارەیەک مووشەک لە ئاسمانی جۆلانه‌وه هەڵدراون و هەوڵیانداوە هەندێک شوێن لە دەوروبەری ناوچەی سەیدە زینه‌ب لە باشووری دیمەشق بكه‌نه ئامانج.
تا ئێسنا حكومه‌تی سوریا هیچ راگه‌یاندرا و زانیاری له‌م باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.