دیمەنێک لە یاریی تاجیکستان و ئیمارات. فۆتۆ:964
چاوەڕێی عێراق - ئوردن دەکات
تاجیكستان ئیماراتی له جامی ئاسیا دوورخسته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی جامی ئاسیا و له هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتی برده‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه له قه‌ته‌ڕ كرا و تێیدا هه‌ردوو تیپ له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به گۆڵێك یه‌كسان بوون، دواتر به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه، تاجیكستان به 5-3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له یارییه‌كه‌دا گۆڵی تاجیكستان فه‌هادات هانۆنۆڤ له خوله‌كی 30 تۆماری كرد، به‌ڵام له خوله‌كی كۆتایی كاتی ئاسایی‌دا خه‌لیفه حه‌مادی گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆمار كرد.
له كاتی زیادكراودا یارییه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه و دواتر به لێدانه‌كانی په‌ناڵتی تاجیكستان یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
تاجیكستان یه‌كه‌مجاره ده‌گاته قۆناغی هه‌شتی جامی ئاسیا، له‌وێش چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان عێراق و ئوردن ده‌كات، كه ئه‌وان سبه‌ی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
هەر ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئوستڕالیا گەیشتە قۆناغی هەشت، دوای بردنەوەی لە ئیندۆنیسیا بە 4-0 گۆڵ.