دیمه‌نى كاتى وه‌رگرتنى نه‌وت له گوندێكی هه‌رێمی كوردستان... وێنه: سۆشیاڵ میدیا
زیاتر له 1600 خێزان لێی سوودمه‌ندن
ناحیه سكتان به 9 گونده‌وه نه‌وت وه‌رده‌گرنه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قۆناغى دووه‌مى دابه‌شكردنى نه‌وت گه‌یشته سنوورى ناحیه‌ى سكتان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیان ئاگادار كراونه‌ته سه‌ردانى بریكاره‌كانیان بكه‌ن.
هه‌ر خێزانێك 100 لیتر نه‌وت له به‌رامبه‌ر 31 هه‌زار دینار، وه‌رده‌گرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان به 964ـى وت، ئاگادارى هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه كه سه‌ردانى بریكاره‌كانیان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی رایی كردنى مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى نه‌وت.
وتیشی “هه‌ر بریكارێك پێویسته پاره‌ى ناوت ته‌سلیم به بانكى كوردستان له هه‌ولێر بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت نه‌وته‌كه بۆ هاوڵاتیان وه‌ربگرێت”.
به‌قسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه ئه‌م به‌شه نه‌وته له‌سه‌ر لیستی مانگی كانوونى یه‌كه‌مى 2023 دابەش دەکرێت .
له سنوورى ناحیه‌ى سكتان نۆ گوند هه‌ن، به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له ناحیه‌كه هه‌یه، زیاتر له هه‌زار و 600 خێزان ناویان له فۆڕم تۆماركراوه و سوودمه‌ندى وه‌رگرتنى ئه‌م نه‌وته ده‌بن.