لە گەشتی هەواڵەکانەوە

پێنجوێن بۆ نان دوو بەشە و کارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات

964+

ژووری هەواڵ

پێنجوێن بووەتە دووبەشەوە بۆ نان، سەرنجدراوە لە پێنجوێنی سەرەوە شەش نان بە هەزار دینارە و لە پێنجوێنی خوارەوە هەشت نان بە هەزار دینارە.
پێنجوێنی سەرەوە و خوارەوە، لەناو خەڵک وەک ئاماژە بۆ بەشی سەرەوە و بەشی خوارەوەی قەزاکە بەکاردەهێنن.
964 بۆ سۆراغی ئەم جیاوازییە، چووەتە نانەواخانەیەک لە پێنجوێنی سەرەوە، ساڵح تۆفیق خاوەنی نانەواخانەکەیە بە 964ی راگەیاند، “ئێمە بە گوێرەی کڵێشەیەکی تایبەتی قایمقامیەت کاردەکەین و لەو کڵێشەیەدا رێگەمان پێدراوە 6 نان بە هەزار دینار بفرۆشین، بەو مەرجەی ئەگەر گونکەنمان 120 گرام بن، خواستیشی زۆر لەسەرە.

کارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر سەرما چڕتر ببێتەوە ئەوا پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە ئێستا کەمتر دەبێتەوە، کە رۆژانە شەش بۆ حەوت کاتژمێر کارەبا هەیە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هەتا سەرما چڕتر بێت خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت و ئەوەش فشار دروست دەکات و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبنەوە، لە زستاناندا نزیکەی 800 مێگاوات کارەبای نیشتیمانی بە سلێمانی دەدرێت، بەڵام پێویستی بە نزیکەی دوو هەزار مێگاواتە تا بتوانێت لەسەر و 12 کاتژمێرەوە کارەبا بە هاوبەشەکان بدرێت.

زەیتوونی دهۆک حەشر دەکات و بەرهەمی ساڵانەکەی 10 هەزار تۆن زیادی کردووە، جا ئەم زەیتوونە جگەلەوەی خۆشدەکرێت و دەخورێت کەڵکێکی زۆری بۆ دروستکردنی رۆن لە دەبینرێت
ساڵانە زیاتر لە 34 هەزار تۆن زەیتون لە پارێزگای دهۆک بەرهەم دەهێنرێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت، ساڵ لە دوای ساڵ جوتیاران زیاتر داری زەیتون دەچێنن.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـى وت، بەرهەمی زەیتون ساڵ لە دوای ساڵ زیاد دەکات،زیاتر لە 13 هەزار دۆنم زەوی لە سنوری دهۆک کراوە بە زەیتون بەراورد بە ساڵی پێشوو زیاتر لە 10 هەزار تۆن زیادیکردوە.