تەنیا دەنگۆیە

گرووپێک دەڵێن بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر

964+

ژووری هەواڵ

گرووپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” لە راگەیەنراوێکدا دەڵێن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.

964 لە سۆراغی چەند کەسێکی نزیکی فڕۆکەخانە ئەوەی پێگەیشتووە، ئەوان گوێییان لە هیچ دەنگێک نەبووە، پێشووتر هەر هێرشێک ئەنجام بدرایە دەنگێکی گەورەی دەبوو.

لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی سەروسۆراغی ئەو دەنگۆیەمان کردووە و ئەوانیش دەڵێن، هیچ هێرشێک رووینەداوە.