بەرهەم زیادیکردووە

ساڵانە لە دهۆک 34 هەزار تۆن زەیتون بەرهەم دەهێنرێت

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

ساڵانە زیاتر لە 34 هەزار تۆن زەیتون لە پارێزگای دهۆک بەرهەم دەهێنرێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت، ساڵ لە دوای ساڵ جوتیاران زیاتر داری زەیتون دەچێنن.

زیاتر لە 13 هەزار دۆنم زەوی لە سنوری دهۆک کراوە بە زەیتون، بەشی زۆری رووبەری چێندراو بە زەیتونیش لە قەزای سێمێل و ئاکرێیە، بەهۆی خاکێکی باش و کەشوهەوای گونجاوە.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـى وت، بەرهەمی زەیتون ساڵ لە دوای ساڵ زیاد دەکات، بەراورد بە ساڵی پێشوو زیاتر لە 10 هەزار تۆن زیادیکردوە.

وتیشی، لە پارێزگای دهۆک 857 هەزار داری زەیتون هەن و ئەمساڵ بەرهەمی زەیتونی پارێزگاکە 34 هەزار و 795 تۆن زەیتون بووە.

لە بازاڕی دهۆک زیاتر خواست لەسەر زەیتونی خوماڵی هەیە، نرخی یەک کیلۆ زەیتونی خوماڵی لەنێوان هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دیناردایە، هەروەها زەیتونی بیانیش نرخەکەی  نێوان دوو هەزار تا سێ هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

گوندی فازڵیە لە بەعشیقە خاوەنی 170 هەزار داری زەیتونە

گوندی فازڵیە لە بەعشیقە خاوەنی 170 هەزار داری زەیتونە