لە سەر رێگای هاملتۆن تڕێلەیەک کۆنتڕۆلی خۆی لە دەست دەدات . وێنە :964
8 رووداوى هاتووچۆ لە دوو رۆژدا
لەرێگای هامڵتۆن بارهەڵگرێک خۆى بەناو ژمارەیەک دووکاندا کرد
964+
ئاکام غەفور – سۆران
نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەسەر رێگاى هامڵتۆن لە نێوان رەواندز و چۆمان، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵى لەدەستدا و خۆى بە چەند دووکانێکى سەر رێگەکەدا کرد و زیانێکى زۆرى لێکەوتەوە.
موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت،”تڕێلەکە لە لۆفەیەک پێچی کردۆتەوە و مەقەستى کردوە، بەو هۆیەوە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و خۆى بەو دووکانانەدا کێشاوە کە لەسەر جادەکەن”.
هەرچەندە لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە، بەڵام بەوتەى موحسن تەحسین، زیانى مادى زۆرى هەبووە.
رووداوەکەى ئەمڕۆ، لە گوندی ناوپردانی قەزای چۆمان روویداوە و بەپێى سۆراغى 964، لە دوو رۆژى رابردوودا لە سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران هەشت رووداوى هاتووچۆ روویانداوە.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح
رێگاى هامڵتۆن ئاڕاستهى گهڕانهوهى ئوتومبێلهكان دهگۆڕێت
پێداچوونەوە- وریا فەتاح