بەستویەتى
شۆفێرانى ئامێدى ئاگاداربن
964+
وریا فەتاح
وتەبێژى هاتووچۆى دهۆک، داوا لە شۆفێران دەکات بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر و دروستبوونى بەستەڵەک لەسەر جادەکان، بە وریاییەوە شۆفێرى بکەن.
ئازاد تەها، وتەبێژى هاتووچۆى پارێزگاى دهۆک بە 964ى راگەیاند: ئاگادارییەکە زیاتر بۆ رێگاى هاتن و چوونە بۆ قەزاى ئامێدى، بەڵام بە گشتى لە سنورەکە بەفر باریوە ئەوەش بووەتە هۆى بەستنى جادەکان، بۆیە پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە لێخۆڕین بکەن.
وتەبێژى هاتووچۆى دهۆک باسى لەوەشکرد، لە سنورى پارێزگاکە تەنیا رێگاو بانەکانى سنورى ئامێدى توشى بەستن بوون، هەرچەندە هاتووچۆ نەوەستاوە، بەڵام وەکخۆى دەڵێت: پێویستە شۆفێران وریا بن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنی شەممە بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر لە قەزاى ئامێدى بەشێک لە رێگاکان پەکیان کەوت و دەوامى چەند شوێنێکیش وەستا.