زیدان. فۆتۆ: X
زیدان ئاماده نییه مه‌شقی تیپی زێدی خۆی وه‌ربگرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی، ره‌تیكرده‌وه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر وه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی جه‌زائیر داوای له زیدان كردووه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر وه‌ربگرێت، كه خۆیشی به ره‌گه‌ز جه‌زائیرییه، به‌ڵام داوای لێبوردنی كردووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، زیدان مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ڕازیل و ئه‌مریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه هێشتا ئامانجی ئه‌وه‌یه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا وه‌ربگرێت.
جه‌زائیر له جامی ئه‌فریقا زۆر خراپ ده‌ركه‌وت و له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان كرایه‌ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ جه‌مال بولمازیی راهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌ركرا.