دوو یاری ئەنجام دەدرێت

ئه‌مڕۆ قۆناغی 16ی جامی ئه‌فریقا ده‌ستپێده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناغی 16 له‌ جامی ئه‌فریقا ده‌ستپێده‌كات و ئیتر هه‌ر تیپێك بدۆڕێت، راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كان.

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 08:00ی ئێواره‌ یاریی نێوان ئه‌نگۆلا و نامیبیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

نامیبیا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و سوپرایزی كرد، به‌ تایبه‌تی بردنه‌وه‌ی له‌ تونس.

له‌ كاتژمێر 11:00ی شه‌ویشدا یاریی نێوان نه‌یجیریا و كامیرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ ئێستا ئاستیان وه‌ك ساڵانی پێشوو نییه‌.

سه‌ڵاح ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لیڤه‌رپوول و رکابەرییەکانی ...

سه‌ڵاح ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لیڤه‌رپوول و رکابەرییەکانی ئەفریقا گەرم بووە