بەفرێکى زۆر باریوە

خۆتان لە زینى وەرتێ مەدەن

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە تیمەکانى راماڵینى بەفر لە ئەرکدان، بەڵام بارینى بەفر لە زینى وەرتێ بەردەوامە، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێش لە 964ـەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، خۆیان لە زینى وەرتێ نەدەن.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ى وت،”بەهۆى بارینى بەفر و بەردەوامى بەفربارین لە زینى وەرتێ، ئاستەنگى هاتوچۆ دروست بووە.

هەرچەندە تیمەکانى راماڵینى بەفر بەشێک لە بەفرەکەیان لاداوە، بەڵام بە وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ، بەهۆى بەردەوامى بارینى بەفر، رێگاکە دادەپۆشرێت و ئاستەنگییەکە بەردەوامە.

شۆڕش حەسەن، لە 964ـەوە داوا لە خەڵک دەکات خۆیان لە زینى وەرتێ نەدەن و دەڵێت: ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانتان بەرز و دەبڵ ئەکسل نەبێت بە دڵنیاییەوە تووشى گرفت دەبن.

ئێستا تیمەکانى پاراستن و چاککردنى رێگاوبان سەرقاڵى کردنەوەى رێگاکەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێش دەڵێت: تەمێکى چڕ رێگاکەى داپۆشیووە، بەڵام هەوڵ دەدەین هەرچۆنێک بێت بەفرەکە لاببەین و هاتوچۆ ئاسایى بکەینەوە.

بارهەڵگرێک بووە هۆی داخستنی رێگای زینی وەرتێ

بارهەڵگرێک بووە هۆی داخستنی رێگای زینی وەرتێ