یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
پێناچێت لە جامی ئاسیا بەشداریی بکات
گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووچاری پێكان بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەهد تاڵیب گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە کاتی مەشق و راهێنانەکانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی لە دەوحە تووشی پێکان بوو.
تیمی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایانگه‌یاند، پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردەوە، فەهد تالیبی گۆڵپارێز لە مەشقەکانی دوێنێدا لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بووە، ئه‌مه‌ش پێش یاریی عێراق به‌رامبه‌ر ئوردن لە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، “گۆڵپارێزەکە لە نەخۆشخانەی ئەسپێتار لە دۆحە پێشانی پێشکەشی پزیشکی پسپۆڕ دەدرێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە نه‌توانێت چیتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بێت له جامی ئاسیا و بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
فه‌هد تاڵیب له جامی ئاسیا گۆڵپارێزی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، جه‌لال حه‌سه‌ن گۆڵپارێزی سه‌ره‌كییه.
هەڵبژاردەی عێراق دووشەممەی داهاتوو لە یاری قۆناغی 16ی جامی ئاسیا ڕووبەڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن دەبێتەوە.