یاسین قادر بەرزنجی

“بینەری ئێستای شانۆ دەستەبژێرە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی، بەمزوانە لە درامای باڵەخانە دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان و دەشڵێت، ئێمە قوتابی شانۆین.

یاسین قادر بەرزنجی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت، “من هەمیشە هەڵبژاردنەکانم وردبوون و سەرنجی لەپشتەوە بووە، بەڵام ئێمە هەموو قوتابی شانۆیین و  شانۆش خۆشەویستی و راستگۆیی فێرکردین، بینەری ئێستای شانۆش دەستەبژێرە”.

52 ساڵە یاسین قادر بەرزنجی کاری هونەری دەکات، وەک ئەکتەر بەشداری کردووە لە درامای باڵەخانە و بڕیاریشە بۆ ئەم بەهارە کار بۆ درامایەکی تر بکات.

یاسین قادر بەرزنجی، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی شانۆ و دراما و فیلمی کوردی و لەدایکبووی ساڵی 1956 .

پێداچوونەوەی  : پەری ساڵح

نیسانی ئەمساڵ فیلمی

نیسانی ئەمساڵ فیلمی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" نمایش دەکرێت