بۆ کرێکار و شوێنکارەکانە

لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران هەڵمەتێکی هۆشیاری دەستپێدەکات

964+

پێشەوا محەمەد

لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان پلانیان هەیە لەمساڵدا هەڵمەتی هۆشیاریی سەلامەتی کرێکاری بەڕێوە ببەن بە ئامانجی کەمکردنەوەی قوربانیانی کرێکار لەسەر کار.

ساڵی رابردوو لە سنووری لقی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی 24 کرێکار لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ساڵی رابردوو قوربانییەکی زۆر هەبوون، ئەمساڵ هیوادارین هەم کرێکارەکان و هەم شوێنکارەکان پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی و سەلامەتی بن.

وتیشی، “هەڵمەتی بەردەوامی هۆشیارکردنەوە دەستپێدەکەین، هەم لە ئاستی کرێکارەکان، هەم لە ئاستی شوێنکارەکان بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی خۆپارێزی”.

لقی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی هەیە.

بە پێی ئاماری لقەکانی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی رابردوو 53 کرێکار گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیە 39 کرێکاری ناوخۆ و 14 کرێکاریان خەڵکی دەرەوەی هەرێم بوون.

کەرەستەی خۆپارێزی بە 600 کرێکار درا

کەرەستەی خۆپارێزی بە 600 کرێکار درا