دیمەنی رووداوەکە. وێنە :سۆشیال میدیا
لە رێگای نێوان کەرکوک - بەغدا
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پیاوێک گیانی لەدەستدا و ژنەکەشی بریندارە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا لە نێوان داقوق و ناحیەی تازەخورماتوو پیاوێک گیانی لەدەستداو ژنەکەشی برینداربوو.
حوسێن جەلال شۆفێری هێڵی نێوان خورماتوو کەرکوکە و لەنزیکی روداوەکە بووە بە 964ـی وت، درەنگانی شەو بوو روداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە جۆری دۆج رویدا لەنزیک گوندی یەنگیجەی سنوری نێوان تازەخورماتوو – داقوق.
وتیشی، ئۆتۆمبێڵەکە دوو کەسی تێدابووە و کە هەردوگیان هاوژینی یەک بوون لەکەرکوکەوە بەرەو خورماتوو گەڕاونەتەوە و لەنزیک داقوق و بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنترۆڵی لەدەستداووەو لەئەنجامدا وەرگەڕاوە.
وتیشی، بەهۆیەوە پیاوەکە گیانی لەدەستداوە و ژنەکەشی بەسەختی برینداربووە، هەردوگیان لەلایەن هاوڵاتیانی نزیک رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراون.
پێداچوونەوە: تونا نەقی