دژە تیرۆری کوردستان وا دەڵێت

لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر درۆنێک خرایە خوارەوە

964+

ژووری هەواڵ

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند کاتژمێر 9:07ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

ئەو درۆنە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان.

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری 964 ئەو درۆنە لەنزیک دەشتی بەڕانەتی خراوەتە خوارەوە. دەشتی بەڕانەتی دەکەوێتە سنووری بەحرکە لە هەولێر.

نزیکەی کاتژمێرێک دوای هێرشەکە گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” هێرشە درۆنیەکەیان لە ئەستۆگرت.

ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکا...

ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر