حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

هێرشکراوەتە سەر پەناگەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە غەزە

964+

ژووری هەواڵ

ووڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە نوسیوەیەتی، مشتومڕ لەسەر لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاهۆ سەبارەت بە قەتەر کاریگەری لەسەر نێوەندگێرییەکان لە غەزە ناکات.

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لێدوانی سەرکردەکانی ئیسرائیل دژی رۆڵی قەتەر لە نێوەندگیریدا، رەنگدانەوەیەکی واقیعی هەڵوێستی داگیرکارییە، چونکە رێگری دەکات لە گەیشتن بە رێككەوتن سەبارەت بە دیلەکان.

بلومبێرگ لە زاری چەند بەرپرسێکی رۆژئاواوە رایگەیاندووە، ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “موهاجیر ٦”ی بۆ سوپای سودان دابینکردووە کە توانای چاودێریکردن و گواستنەوەی تەقەمەنی هەیە.

بەڕێوبەری ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (ئەونروا) لە غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانێکی سەر پەناگەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەزە. لانیکەم نۆ کەس گیانیانلەدەستدا.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا سزا بەسەر ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حوسییەکان دەسەپێنێت.

لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن گروپی بانکی ئەمریکی سیتی گروپەوە بڵاوکراوەتەوە، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدات بەهۆی شەڕە بەردەوامەکەی غەزە و ئیسرائیل، هەروەها ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە دەریای سوور ئەگەری هەیە بەرمیلێک نەوت بگاتە 90 دۆلار.