سێجار بۆردوومان کراوە

فڕۆکەکانی تورکیا پرۆژەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵیان لە ئامێدی بۆردوومان کرد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە گوندی سەرگەلێی سنووری قەزای ئامێدی فرۆکەکانی تورکیا پڕۆژەیەکی بەخێوەکردنی ئاژەڵیان بۆردوومان کردووە.

ئەحمەد سەرگەڵی، هاوڵاتی گوندی سەرگەڵییە بە 964ـى وت، “لە ژوورەوە بووین، گوێمان لە دەنگێکی بەهێز بوو، کاتێک هاتینە دەرەوە بینیمان کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵ کراوەتە ئامانج”.

وتیشی “چەندین پارچەی پاشماوەی ئەو موشەکە کەوتووەیە سەر بانی ماڵەکەمان”.

بەپێی زانیارییەکانی 964 کارەبای گشتی گوندی سەرگەلی بەهۆی بۆردوومانەکەوە پچڕاوە و زیان بەچەندین ماڵی دیکە کەوتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوری قەزای ئامێدی بە 964ـى وت، دوێنی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن خاوەنەکەی چۆڵکراوە، بەڵام ئەمڕۆ فڕۆکەت تورکیا سێجار لەسەر یەک بۆردوومانی کرد و زیانێکی زۆر بە خاوەنەکەی گەیشتووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت بەهیچ شێوەیەک ناتوانین نزیکی شوێنی بۆردوومانەکە بین بەهۆی مەترسی،  زیانەکانی وێرانبوونی ئەو کێڵگەیە زیاتر لە 30 هەزار دۆلارە.

بەپێی زانیاری 964ـى، درەنگانی شەوی رابردوو شەڕێکی دژوار لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا هەبووە بەتایبەت لەو گوندانەی هەفتەیەک دەبێت چۆڵکراون.

فڕۆکەکانی تورکیا لە ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلیان بۆردوومان ...

فڕۆکەکانی تورکیا لە ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلیان بۆردوومان کرد