هەفتەیەکی پڕ هونەری بوو

نەڤید ئەمجارەیان دەڕوات و هەڵوێستیش بێ وەفایەک ئاگادار دەکاتەوە

964+

پەری ساڵح

هەفتەیەکی گەرم و پڕ لە چالاکی هونەری بوو، خۆشەویستەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆش سۆشیال میدیای داگیر کردبوو.

هەڵوێست محەمەد لە قوڵایی دڵیەوە گۆرانی بۆ بێ وەفایەک دەڵێت لە ژێر ناوی “پەشیمان ئەبیتەوە”، نەڤید زەردیش سەرەتای مانگی شوبات بە گۆرانییەک دووبارە دێتەوە ساحە هونەرییەکە بە ناوی “من ئەڕۆم”.

محەمەد عەباس بارام شێرپەنجەی تێپەڕاند و هەواڵی تەندروستی زیاد ئەسعەدی هاوڕێشی بە 964 راگەیاند، فەرهاد پیرباڵیش بەنیازە ببێتە گۆرانیبێژ و فیلمێکشی بەدەستەوەیە.

رۆژی 14.2.2024 واتە ڤالانتاین، کازم ساهر ئەلبومی نوێ بڵاودەکاتەوە و نانسی عەجرەمیش لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورە ساز دەکات.

گەنجە دەنگ خۆشەکەی هەڵەبجە بۆ ترێندی 964 دەدوێت

گەنجە دەنگ خۆشەکەی هەڵەبجە بۆ ترێندی 964 دەدوێت