خاوەنەکەی دەستگیر کرا

کتێبخانەیەک بەتۆمەتی بانگەشەکردنی بۆ حزبی بەعس داخرا

964+

ژووری هەواڵ

بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعس و فرۆشتنی پەرتوک و دەفتەر بە وێنەی سەدام حوسێنەوە، لە بەغدا دەستگیرا بەسەر کتێبخانەیەکدا و خاوەنەکەشی دەستگیر کرا.

لەنێو کتێبخانەکەدا، کە دەکەوێتە نێو مۆڵێکی بازرگانی ناوەندی بەغدای پایتەخت، دەستگیراوە بەسەر 40 کتێب و 20 دەفتەردا، کە وێنەى سەدام حوسێن، سەرۆکى پێشووی حیزبى بەعسیان لەسەر بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.1.2024 بڵاوکراوەتەوە، کەسێکى دیکەشیان دەستگیرکردووە، کە لە ئاهەنگەکانى سەرى ساڵى 2024 ستایشى رژێمى پێشووى حیزبى بەعسی کردووە.

دەستگیرکردنی ئەو كەسانە بەبڕیاری دادوەرو بەپشت بەستن بوە بە ماددەكانی یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس و تۆمەتبارەكان رادەستی دادگا كراون بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.

"پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ حیزبی به‌عس ده‌كرد و ده‌ستگیر كران"