دەرمانی پێویستیان نییە
خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی گیانێکی بە خێرخوازانە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی كەموكوڕی پێداویستی پزیشكی هەیە، سەرچاوەیەكی خانەكە دەڵێت، “خێرخوازان پێداویستیەكانمان بۆ دابین دەكەن”.
كەموكوڕی و پێداویستیەكان زیاتر پزیشكین، تاقیگەی خانەكە ناتوانێت كەلوپەل و پێداویستییەكانی پشكنین بۆ ئەو بەساڵاچوانە دابین بكات كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
سەرچاوەیەك لە خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی بە 964ی وت، “كەموكوڕی زۆرمان هەیە، بەڵام بە سوپاسەوە خێرخوازێكی زۆر یارمەتیدەرمانە و هەر لە جلوبەرگ و دەرمان و نەشتەرگەری و پێداویستیەكانیان و مانگانە بڕە پارەیەكی كەمیشیان بۆ تەرخاندەكرێت”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “تاقیگەیەكمان هەیە ناتوانین هەندێ پشكنینی تێدا بكەین، لەبەرئەوەی دەرمان و پێداویستیمان لەبەردەستدا نیە، لە حاڵەتی ناچاریدا بۆ پشكنینی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی شاریان دەكەین”.
خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی 60 بەساڵاچوی تێدایە، تائێستا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خۆیان نیە بۆ گواستنەوەی بەساڵاچوەكان بە نەخۆشخانە لە حاڵەتی كتوپڕدا.
پێداچوونەوە: هاوبەش