تا ئێستا نیوه‌ى شه‌قڵاوه نه‌وتى وه‌رنه‌گرتووه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دابەشکردنەوەی نەوت لە شەقڵاوە دەستی پێکردەوە، تا ئێستا نیوەی دانیشتووانی قەزاکە نەوتییان وەرنەگرتووە.
دواى وه‌ستانى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، ئەمڕۆ شەممە، دابه‌شكردنى نه‌وت له شه‌قڵاوه ده‌ستى پێكرده‌وه، بەرپرسانی ئیداری قەزاکەش دەڵێن ئه‌مجاره‌یان پرۆسه‌كه ناوه‌ستێ تا هه‌موو خەڵک نه‌وتەکە وه‌رنه‌گرن.
رفیق سه‌دیق، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌تى شه‌قڵاوه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت و غاز، به +964ـی وت “ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستی پێكرده‌وه و 15 ته‌نكه‌ر نه‌وت دابه‌شكران”.
به‌پێى ئامارێك، كه +964 ده‌ستى كه‌وتووه، شه‌قڵاوه له 10 هه‌زار خێزان پێكهاتووه‌و ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه پێویستییه‌تى نزیكه‌ى دوو ملیۆن لیتره، بەڵام تا ئێستا نیوه‌ى خه‌ڵكی شه‌قڵاوه نه‌وتى وه‌رنه‌گرتووه.
بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دەبێت دانیشتووانی شەقڵاوە 104 هه‌زار و 500 دینار بدەن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: تا چواری ئەم مانگە بڕی 46 ملیۆن و 850 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بەسەر خەڵک دابەشكراوە کە 234 هەزار و 254 خێزان لێی سوودمەند بوونە.