تیکتۆکیش دەستیپێکرد

دەیان کارمەندی ناردەوە ماڵەوە

+964
عادل کانەبی

کۆمپانیای تیکتۆک لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ دەیان کارمەندی ناردە ماڵەوە و دەشڵێت پاکسازی لە کارمەندەکانی دەکات.

لە ساڵی 2023 چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆژی دەستیان بە کەمکردنەوەی کارمەندەکانیان کرد و لە بری ئەوان ژیری دەستکردیان بەکارهێنا.

ژمارەی ئەو کارمەندانەی تیکتۆک گەیشتە 60 کەس کە لە بەشەکانی مارکێتینگ، فرۆشتن.

وتەبێژی کۆمانیاکە رایگەیاندووە کە ئەو کارمەندانە دەتوانن بۆ ئیشێکی دیکە داواکاری پێشکەش بکەن و هەلی کاری تریان رەخساندووە.

کۆمپانیای تیکتۆک لە لایەن بایداسی چینی خاوەندارییەتی دەکرێت و نزیکەی یەک ملیار بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەر دونیا.