بەرەبەیان نەشتەرگەریەکە دەکرێت

گەنجێک بەشێک لە جگەری دەبەخشێت بە دایکی


رێژوان مامە قادر – سلێمانی

گەنجێکی تەمەن 31 ساڵەی دانیشتووی شاری دهۆک، سبەینێ پێنجشەممە لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی بەشێک لە جگەری دەبەخشێت بە دایکی.
ئەو کوڕە ناوی بورهان ئەیوبە و بە 964ی راگەیاند، دایکی تەمەنی 53 ساڵە و زیاتر لە پێنج ساڵە کێشەی جگەری هەیە و بە رێژەی 21%ی جگەری پەکیکەوتووە و پێویستی بە چاندنی جگەر بووە.

وتیشی، “من کوڕی گەورەی ئەو ماڵەم و دوای پشکنینەکان دەرکەوت هەموو شتێکم گونجاوە و جگەریشم بۆ دایکم دەگونجێت”.

نەشتەرگەرییەکە سبەینێ کاتژمێر پێنجی بەیانی دەکرێت.

بوورهان باسی لەوەش کرد، خۆی تا هەفتەیەک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە دوای نەشتەرگەرییەکە و دایکیشی تا هەفتەیەک لەژێر چاودێری چڕدا دەبێت و دواتر دەخرێتە قاوشەوە و نازاندرێت ئەو کەی لە نەخۆشخانە دەنێردرێتە ماڵەوە.