شەماڵی عەبە رەش

“سینەمای کوردی هێشتا ساوایە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەندی ناسراوی کورد شەماڵی عەبەرەش یەکەمین بەڵگەفیلمی خۆی بەناوی “یادەوەری ئاوازی شارێک لەسەر شانۆ” بڵاوکردەوە و بەمزوانەش لە شانۆییەک دەردەکەوێتەوە.

ئەم چەند ساڵەی دوایی شەماڵی عەبە رەش رۆڵی سەرەکی هەبوو لە سینەمای کوردی وەک هەریەک لە فیلمەکانی “تەمی بابا، شین، فیلمی 1988” بەڵام جیاواز لە هەموویان رۆڵی بوو لە شین کە تەواو کەسایەتیەکی خراپەکاری هەبوو، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی “هونەرمەند دەبێت بتوانێت و ئەزموونی هەموو کارئەکتەرێک بکات، بۆ من زۆر تایبەت بوو، پێشم وایە فیدباکی خەڵک زۆر باش بوو، ئێمە مێژووی سینەمامان کورتە و ساوایە”.

شەماڵی عەبەرەش لە ئێستادا کار بۆ شانۆییەک دەکات، بڕیارە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 نمایش بکرێت.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح