لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
"بوه‌ستن ئه‌گینا زیاترمان هه‌یه"
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتر ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگه‌یاند، پێویسته میلیشیا عێراقییه‌كان هێرشه‌كانیان بوه‌ستێنن، چونكه ئه‌مریكا هێشتا هێرشی زیاتریان بۆیان ده‌بێت.
ئۆستن ستایشی ئەو “لێهاتوویی و پیشەییانەی” کرد کە لە لایەن سوپاوە لە هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵای عێراق لە جورفلسەخه‌ر لە بابل و قائیم لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامیان داوه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بە رێنمایی سەرۆک بایدن، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشی پێویست و رێژەیییان ئەنجامدا بۆ سەر سێ دامەزراوە کە میلیشیای کەتایب حزبوڵڵای سەر بە ئێران و گرووپەکانی دیکەی سەر بە ئێران، كه لە عێراق بەکاریان دەهێنن”.
ئاماژەی بەوە شکرد، “ئەم لێدانە وردانە وەڵامێکی راستەوخۆیە بۆ زنجیرەیەک هێرشانه‌ی دژی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئه‌نجامدراون”.
ئۆستن جەختی لەوە کردەوە خۆی و سەرۆک بایدن درێغی ناکەن لە گرتنەبەری ۆێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریکردن لە سەربازانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
لە کۆتاییدا وتی: ئێمە هەوڵی پەرەپێدانی ململانێیه‌کان لە ناوچەکەدا نادەین، بەڵکو ئامادەکاری تەواومان هەیە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی گەل و ئیمکانیه‌تەکانمان، بۆیە داوا لەو گرووپانە و سپۆنسەرە ئێرانییەکانیان دەکەین کە دەستبەجێ هێرشەکان ڕابگرن، ئه‌گینا هێرشی دیكه‌شمان ده‌بێت”.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا چه‌ند پێگه‌یه‌كی حزبوڵڵای عێراقییان لە قائیم و جەرەفولسەخر بۆردومان کردووه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی حەشدی شەعبیش رایانگه‌یاند هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وانیش و کوژراو و برینداریان هەن.