"پێشێلکردنی سەروەریی عێراق"
ئه‌مریكا بۆردومانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی له عێراق كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند پێگه‌یه‌كی حزبوڵڵای عێراقی لە قائیم و جەرەفولسەخر بۆردومان کردووه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی حەشدی شەعبیش رایانگه‌یاند کوژراو و برینداریان هەن.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا شوێنی مەشقکردنی چەکداران لە سەر هەڵدانی موشەک و درۆنەکان کراوەتە ئامانج.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، باره‌گانیان له پارێزگاكانی ئه‌نبار و بابل له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه بۆردومان كراون.
ئه‌و هێزه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد، هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كردوونه‌ته‌سه‌ر و زیانی زۆریان به باره‌گانیان گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها چه‌كدارێكیان كوژراوه له رۆژئاوای ئه‌نبار له نزیكی سووریا كوژراوه و دوو چه‌كداری دیكه‌شیان بریندار بوون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بینای بنكه‌ی مه‌شق (كۆلیژی سه‌ربازیی حه‌شد) یان له ناوچه‌ی جه‌رفولسەخڕ كردوووه‌ته ئامانج و زیانی زۆریان پێگه‌یاندووه.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاند، هێرشەکانیان وەڵامێک بووە بۆ دەستدرێژییەکانی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، به تایبه‌تی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو.
له لای خۆیه‌وه قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه.