بۆ ئەمڕۆ نرخەکان چۆنە؟

هێندەی نەماوە نەوت بگاتە 80 دۆلار

توانا نەقی

لەگەڵ بەردەوامی کێشەکانی دەریای سوور و هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن نرخی نەوت بەرزە و سوکى تەکساس بە خێرایى بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتى داخستنى بازاڕ لەدوێنێدا 0.11 دابەزیووە.

نەوتی سووکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 74 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەجۆرێکە نرخەکەی لە چاو کاتى کردنەوەی بازاڕەکان لە دوێنێدا 0.9% نرخەکەی دابەزیوە، .

نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتى عێراقى و سعودى لە دەریادا گیریان خواردووە و بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى ئاوى لە دەریاى سورەوە بەرەو ئەفەریقا، لانیکەم پێویستى بە 15 رۆژى دیکە دەبێت تا دەگات بە ئەوروپا.

چەند رۆژێکە سەرەڕای ناجێگیرییەکانی نرخی نەوت و بەڵام هێشتا ئەو بەرزبوونەوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە بگاتەوە بە 80 دۆلار.