هەواڵی زیاتر

بەهۆی تەقینەوەی مین منداڵێکی شوانکارە گیانیلەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ مینێکی چێندراو بە منداڵێکی شوانکارەی گەرمیان تەقیەوە و گیانیلەدەستدا، رووداوەکە لە گوندی عەلی میر سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان روویداوە.

بەهۆی تێکدانی حەوزەکانی پارێزگای کەرکوک لە دهۆک ماسی گران بووە، سەفین سدیق خاوەنی یەکێک لە خواردنگەکانی تایبەت بە ماسی برژاندنە لە پارێزگای دهۆک بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “مانگێک لەمەوبەر کیلۆیەک ماسی بە شەش هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لەو شوێنەی دەیهێنێن بە کۆ کیلۆی بووەتە حەوت هەزار دینار، ئەگەر بەبێ برژاندن بیفرۆشین دەبێ بە هەشت هەزار دیناری بدەین”.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەرێگای سماقوڵی کە ئیدارەی راپەڕین و هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان مینی پاسێک و تۆیۆتا پیکابێک روویدا و زیاتر لە شەش برینداری لێکەوتەوە.