کوێ دەگرێتەوە؟

شەپۆلی خۆڵبارینەکە تا سبەی بەیانی دەمێنێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

شەپۆلێکی خۆڵ بارین لە ئەنبارەوە دەستیپێکردووە و تا سلێمانی و هەڵەبجەش دێت، کەشناسێک دەڵێت، تا سبەی 24.1.2024 شەپۆلەکە کاریگەری دەمێنێتەوە.

کاریگەری شەپۆلەکە لە ئەنبار، موسڵ، تکریت و بەغدا دەرکەوتووە وە هەروەها گەیشتووەتە باشووری رۆژئاوایی شاری هەولێر و باشووری پارێزگای کەرکوک.

بوتەی کەشناس پشتیوان ئیبراهیم بێت، بای باشووری رۆژئاوا دەستی بە چالاک بوون کردووە، بەوهۆیەوە خۆڵبارین دروستبووە لە سنوری پارێزگاکانی ئەنبار ، موسڵ و تکریت، بەهۆی بای باشوورەوە کاریگەری لەسەر لاواز بوونی باران هەبووە لە درەنگانی ئەمشەو باران بارین و هەورەتریشقە دەست پێدەکاتەوە.

ئەو کەشناسە بە 964ی وت، ئەگەری هەیە لە ئێوارە بەدواوە خۆڵبارین بگاتە ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی و بەلاوازی بگاتە پارێزگای هەڵەبجە و وە هەروەها کاریگەری زیاتر بێت لە سنورەکانی هەولێر، کەرکوک.

پێشبینی وایە خۆڵبارینەکە زۆر نەمێنێتەوە، سالار عەلی کەشناس بە 964ی وت، لە هەندێک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستان خۆڵ بارین دروستبووە ئەوەش لە ئەنجامی خێرای بای باشوور، تا بەرەبەیانی سبەی 24ی مانگ کاریگەری لەسەر ناوچەکان دەمێنێتەوە و دواتر بەرەو لاوازی دەچێت.

8 رێگە بۆ خۆپارێزی لە زیانەكانی خۆڵبارین

8 رێگە بۆ خۆپارێزی لە زیانەكانی خۆڵبارین