یاریگای نوێی بەردەڕەش. وێنە :964
مانگی داهاتوو یاری تێدا دەکرێت
نۆژەنکردنەوەی یاریگەی بەردەڕەش گەیشتووەتە کۆتایی
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
یاریگەی یانەی وەرشی بەردەڕەش دوای ئەوەی بڕیاری نۆژەنکردنەوەی درا ئێستا کارەکانی گەشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئەمڕۆ دووەم رۆژی مەشق و راهێنان لە یاریگاکە بەڕێوەبچێت.
یاریگەکە نوێکراوەتەوە و فریزی دەستکردی بۆ دانراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی دەکرێتەوە و یاریەکانی خولی پلە دووی کوردستان بۆ یانەی بەردەڕەش تێیدا ئەنجام دەدریت.
سەمیر عەبدولقادر سەرۆکی یانەی وەرزشی بەردەڕەش بە 964ـی وت، کارکردن لە یاریگەی وەرزشی بەردەڕەش لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو دەستیپێکرد و دەبوایە لە ماوەی 75 رۆژدا کۆتایی بهاتایە، بەڵام بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا کارەکان تا ئێستای خایاندووە، کارەکانی یاریگەکە 99%ـی کۆتایی هاتووە.
وتیشی، “لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بڕی 314 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەن کردنەوەی یاریگەکە تەرخان کرابوو، فریزێکی چاک دانراوە و ئەمساڵ بەڵێن دەدەین بە جەماوەری یانەکە خۆمان باش ئامادەکردووە و یاریزانی باش کە پێشتر لە خولی نایاب یارییان کردووە هێنراون بۆ ریزی یانەکە، هەروەها لە مانگی دووی ئەمساڵ یاری یەکەمی یانەی بەردەڕەش لەسەر یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی هەریر دەبێت”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی