ئەسپێک و سەیارەیەک پێکیاندادا و دوو کەس برینداربوون

964+
مه‌جید بیتوێنی – رانیه‌

لە گوندی هیزۆپ ئۆتۆمبێلێک له‌ ئەسپێكی دا و به‌م هۆیه‌وه‌ شۆفێرەکە و سەرنشینه‌كه‌ی بریندار بوون.

رووداوه‌كه‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ گوندی هیزۆپ له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین روویداوه‌.

عه‌لی عه‌بدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە964+ راگەیاند ” ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا لە ئەسپێکی داوە، بەهۆی رووداوەکەوە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێك، كه‌ له‌گه‌ڵیدا بووه‌، برینداربوونە”.

وتیشی، “به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ ئه‌سپه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ئۆتۆمبێلەکە زیانی زۆری به‌ركەوتووە”.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964+، شوفێره‌كه‌ و سه‌رنشینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی بووه‌، دانیشتووی كۆیه‌ن و لە رانیەوە ویستوویانە بگەڕێنەوە کۆیە، لە رێگه‌ی گوندی هیزۆپ سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە لە نێوان رانیە و کۆیە تووشی رووداوه‌كه‌ بوونه‌.