بوومەلەرزەیەک لە پێنجوێن و شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا
زیانەکان دیار نین
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7 پله سنووری چین و قیرغیزستانی هەژاند
ئەرسەلان عەبدوڵا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 7ی رێخته‌ر له باكووری وڵاتی قیرغیزستانی دا.
هێشتا هیچ ورده‌كاری و زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌رده‌ست نییه.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆڕەکانی بوومەلەرزەی چین، کاتژمێر 2:09 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (بە کاتی بێجین)، كه ده‌كاته ئه‌مشه‌و به كاتی كوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلە لە پارێزگای وشی لە پارێزگای ئاکسو لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری شینجیانگ ئویگور لە باکووری رۆژئاوای چین ڕوویدا، كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان چین و قیرغیزستان.
ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 22 کیلۆمەتر روویداوە، بە گوێرەی ناوەندەکە لە 41.26 پلەی پانی باکوور و 76.63 پلەی درێژی رۆژهەڵات بووە.
تا ئێستا سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ناوچه‌كه، هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه نه‌بووه.