دیمەنێکی ئەو ڤیدیۆیەی ئەفسەرەکان کە بڵاوکراوەتەوە
بزانه چیان كردووه
دوو ئه‌فسه‌ر زیندانی ده‌كرێن و دواتر ده‌رده‌كرێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق به 964ی راگه‌یاند، ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتوون و سوكایه‌تی به سوپا ده‌كه‌ن، به ساڵێك زیندانیكردن سزا ده‌درێن و دواتریش له سوپا ده‌رده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق به 964ی وت، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سوكایه‌تییه به سوپای عێراق، بۆیه به ساڵێك زیندانی و دواتر ده‌ركردنیان له سوپا سزادران.
ڤیدیۆیه‌ك له رۆژانی رابردوو سۆشیال میدیای ته‌نییه‌وه، كه دوو ئه‌فسه‌ر ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و دواتر یه‌كێكیان ئه‌ویتر ده‌داته به‌ر شه‌ق، دیمه‌نه‌كان له لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه وێنه ده‌گیرێت و پێده‌چێت به گاڵته بێت و به‌گژیه‌كداچوونی راسته‌قینه نه‌بێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ی قبوڵ نییه و به سوكایه‌تی بۆ سه‌ر سوپای ده‌زانێت.
هاوكات دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه، بەڕێوبەرایەتیی ھەواڵگری سەربازیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند لەمەودوا دەرکەوتن لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە جلی سەربازییەوە ب ەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بە پێچەوانەوە ھەر کەسێک سەرپێچی بکات بە توندی رووبەڕووی یاسا دەکرێته‌وه.